مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پێدری بە هۆشدارییەكی توند دەستەی كارگێڕیی یانەكەی تووشی شۆك دەكات و ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆناش دەهەژێنێت .
سەرچاوەیەك لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا ئاشكرای دەكات پێدری ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەكە هۆشداری داوەتە بەرپرسانی ئەو یانەیە و پێی گوتوون “نەكەن بیر لە فرۆشتنی گاڤی بكەنەوە”.
پێدری و یاریزانی ئەندەلووسی ‘گاڤی’، دووانەیەكی بەهێز و كاریگەری ناوەڕاستی یانەكەن، جگە لە پەیوەندی هاوڕێیەتی نێوان ئەو دوو یاریزانە، بە شێوەیەكی ناوازە لە یەكدی تێ دەگەن و دووانەیەكی وەها پێك دەهێنن كە تیپەكە ناتوانێت دەستبەرداریان بێت.
گاڤی، بەهۆی پێكانەكان و كەمی بژاردەكان لە پێكهاتەی سەرەكیدا، ئەركی بەڕێوەبەری وەرزشی ئاڵۆزتر كردووە و یاریزانان ترسییان هەیە لە پلانەكانی هاوینەدا یانەكە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت .
ئەگەرچی یانەكە باش لەوە تێ دەگات كە ڕۆیشتنی گاڤی ناڕەزایەتییەكی زۆر لای پێدری دروست دەكات و هەر بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە تەنیا زیانێكی هونەری نابێت، بەڵكوو لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی گرژییەكی زۆر لە نێو یانەكەدا .






























































