ئادار عەبدوڵڵا – زاری کرمانجی
بەکارهێنانی داری گوێ (گوێ پاکەرەوە) بۆ ناوەوەی گوێ هەڵەیەکی باوە و مەترسییەکی زۆری هەیە. سەرەکیترین زیانەکانی بریتین لە بریندارکردنی پێستی ناوەوەی گوێ، دروستکردنی هەوکردن، پاڵنانی مۆمی گوێ بۆ قووڵایی و گیرانی گوێ، و ئەگەری دڕانی پەردەی گوێ کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بیستن.
د.پێشڕەو خالد پسپۆڕی نەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ چەند زانیسریێکی گرنگی خستۆتە روو لەبارەی پاک ڕاگرتنی گوێ ، گوێ یەکێکە لە ئەندامە هەرەگرنگەکانی لەش کە بەرپرسیارە لە راگرتنی هاوسەنگی لەش و بیستن.گوێ لە سێ بەشی سەرەکی پێکدێت گوێی دەرە گوێی ناوەراست و گوێی ناوەوە.ئەوەی مەبەستمە لێرە بیخەمە روو کورتەباسێکە لەسەرگوێی دەرەوە، ئەم بەشەی گوێ پێک دێت لە پەڕەی گوێ کەنالی گوێ و پەردەی گوێ.کەناڵی گوێ رووپۆش کراوە بە پێستێکی زۆر تەنکی هەستیار و کە لە سێیەکی دەرەوە موو چەند ڕژێنێک هەن کە دەردراوێکی تایبەت دەردەدەن پێی دەوترێت مۆم کەبەشێوەیەکی ڕێژەیی لەهەموو کەسێک دروست ئەبێت.هەندێ کات ئەم مۆمە زۆر کۆ ئەبێتەوە ئەبێتە هۆی گیرانی کەناڵی گوێ وهەست کردن بەکپبونی گوێ بەتایبەت ئەم کێشەیە لە کەسە بەتەمەنەکان زیار روو ئەدات بەهۆی زوو وشک بونەوەی مۆمەکە لەناوو گوێ.هەڵەیەکی باوو هەیە لەناکۆمەڵگا ئەویش بەکارهێنانی گوێ پاکەرەوەیە بۆ لابردنی ئەو مۆمە کە بەهیچ شێوەیەک بەم ڕێگایە لانابرێتو زۆر کات ئەبێتە هۆی برینداربونی پێستی گوێو پەردەی گوێ، هەروەها ئەبێتە هۆی تێکدانی جولەی سیلیاکانی پێستی گوێ کە پێویستە بۆ پاکردنەوەی خودی گوێ.لەکاتی گیرانی گوێ بەهۆی مۆم پێویستە لەلایەن پزیشکی تایبەتمەند پاک بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئاکامی خراپی نەبێت
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک
زیانە سەرەکییەکانی بەکارهێنانی داری گوێ:
برینداربوونی پێستی گوێ: داری گوێ دەبێتە هۆی برینداربوونی پێستی ناسکی ناو گوێ.
دڕانی پەردەی گوێ: ئەگەر داری گوێ زۆر بچێتە قووڵایی، ئەگەری دڕانی پەردەی گوێ هەیە.
گیرانی گوێ: بەهۆی بەکارهێنانی ئەو دارە مۆمی گوێ زیاتر بۆ ناوەوە پاڵ دەنێت و دەبێتە هۆی گیرانی گوێ و ناڕەحەتی.
هەوکردنی گوێ: بەهۆی بریندارکردنی پێست و کۆبوونەوەی بەکتریا، ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن زیاد دەکات.
تێکدانی جولەی سیلیاکان: دارەکە زیان بە سیلیاکانی (مووە وردەکان) ناو گوێ دەگەیەنێت کە بەرپرسن لە پاککردنەوەی سروشتی گوێ.

































































