مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نووسینگەی داواكاری گشتی ئێران، بە تۆمەتی پشتیوانیكردن لە دوژمن بلۆككردنی هەژمار و دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی زیاتر لە 100 كەسایەتی دیاری وڵاتەكەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 5ـى نیسانی 2026، نووسینگەی ناوبراو لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێكەوە ئاشكرای كرد كە سزای بلۆككردنی هەژمارەكان و دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی زیاتر لە 100 كەسایەتی دیاری ئێرانیدا سەپاندووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەی نووسینگەی داواكاری گشتی ئێران، بەبێ ئەوەی وردەكاری سەبارەت بە ناوەكان یان چۆنیەتی تۆمەتەكان ئاشكرا بكات، ئاماژەی بەوە كردووە كە ژمارەیەك ئەكتەر و وەرزشوان و بەڕێوەبەر و ڕۆژنامەنووس لە نێو لیستی ئەو 100 كەسەدا هەن و دەشڵێت “لەنێو ئەو كەسانەی كە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی تێدایە كە لە تۆڕەكانی ئیسرائیل ئینتەرناشناڵ و من و تۆ كار دەكەن”،
ئێران لە 9ی ئاداردا هۆشداری بە هاووڵاتییانەی خۆی دا بە تایبەت ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین “ئەگەر لایەنگری یان پشتگیری لە دوژمن بكەن و هاوكارییان بن، دەست بەسەر موڵك و ماڵەكانتان لە وڵاتدا دەگیرێت”.

































































