زاری كرمانجی:
هاوڕاز عەلی، ماستەر لە دروستکردن و دەستنیشانکردنی قارچک، لە هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری قارچکەکان سەلامەتن، بەڵام لە هەندێک ناوچە رێژەی جیاوازی قارچکی ژەهراوی هەن کە ناسینەوەیان بە زانستی نەبێت، ئەستەمە.
بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، نیشانەکانی ژەهراویبوون بە قارچک لە 20 خولەک دوای خواردنی تاوەکو شەش کاژێر دەردەکەون، هەندێکیشی 36 کاژێریان پێویستە بۆ دەرکەوتنی نیشانەکان.
لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی هەورە برووسکەو و شێدارییەوە قارچکەکان لەم وەرزەدا پێدەگەن، بەڵام ئەو کێشەیەی کە دەشێت دووچاری خەڵک ببێتەوە ناسینەی قارچکە ژەهراوییەکانە کە دەبیندرێت قارچکی ژەهراوی دەخۆن و دەشێت مەترسیی بۆ سەر تەندروستییان دروستببێت.
دوێنێ هەینی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتیی فێرکاری لە سۆران به زاری كرمانجی ڕایگەیاند، خێزانێکی شەش کەسی لە سنووری ئیدارەی سۆران دوای خواردنی قارچک، ژەهراویبوون.
د. بەڕەڤان سەباح، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتیی فێرکاری لە سۆران ئهوهشی روونكردهوه، (ئاو لە دەم هاتن، هێواشبوونەوەی لێدانی دڵ، سکچوون، رشانەوە و ئارەقەکردنەوە) نیشانە سەرەکییەکانی ژەهراویبوون بە قارچک بوون و لەو کەسانەدا هەبوون کە دوای کاژێرێک لە خواردنی، دەرکەوتبوون.

































































