زاری كرمانجی-سمیلان:
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی قیڕكردنی رێگای گوندی گەزنە سەربە ناحیەی سمیلان لە سنووری قەزای چۆمان.
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، بە زاری كرمانجی گووت: ” لەبەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانمان، دەستكراوە بە ئەنجامدانی قۆناخی دووەمی پڕۆژەی قیڕكردنی رێگای گوندی گەزنە، لەسەر بودجەی ئیدارەی سۆران جێبەجێ دەكرێت”.
گووتیشی: ” گوژمەی پڕۆژەكە بە گشتی 300 ملیۆن دینار بوو، ئێستا بۆ قۆناخی دووەمی پڕۆژەكە 150 ملیۆن دینار تەرخانكراوە، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران ئەنجام دەرێت”.