زاری كرمانجی- سۆران:
لە كۆبوونەەی دوێنێی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاڵوگۆڕ كردنی پۆستە حزبی و حكومییەكان چەند بڕیارێك دران، بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی دوێنی لە كۆبوونەوەكە هیچ بڕیارێك لەسەر گۆڕانكاری لەسەر هەر یەك لە لقی 10 و 26ی گوڵان نەدراوە.
زانیارییە بڵاو كراوەكان ئاماژەن بۆ گۆڕانكاری لە چەند بەرپرسی لق و ناوی ئەو كەسانەش خراونەتەروو كە كاندیدن بۆ وەرگرتنی ئەركی بەرپرسییارییەتی لقەكان.
ناوەكان بەم شێوەیەن:
ئاری نانەكەلی و چیا هەركی، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی لە هەولێر.
مەحموود ئێزدی و نازم هەركی، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی لە نەینەوا.
ساناو فەرەیدوون و دیاری حوسێن، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی لە سلێمانی.
بلند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی دووی هەولێر.
ئەكبەر حەیدەر، بەرپرسی لقی خانەقین.
ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی 20ـی شێخان.
كرمانج عەبدوڵا، بەرپرسی لقی 16.
محەمەد خورشید لقی سێی كەركووك.
ئەكرەم ساڵح لقی 22ی گەرمیان.
مەردان خدر، بەرپرسی لقی نۆی ئاكرێ.
سەباح بەیتوڵا، یاریدەرەری بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی لە دهۆك.
ئەحمەد كانی، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی.
عەبدولخالەق باپیری، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە.