زاری كرمانجی
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی دەڵێت: ” سەرەتا ئەمڕۆ سێشەممە ناجێگیری لاواز لەبەرگەهەوای ناوچەکەدا بەردەوامی دەبێت و بەتایبەت لەنێوان کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، لە هەندێ شوێن لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و دهۆک و ئیدارەی سۆران و ڕاپەرین، ئەگەری دروستبوونەوەی هەورەبرووسکە و تاوەبارانی بەخوڕ دەبێت، پاشان لە ئێوارەوە کاریگەری ئەو ناجێگیریە لەسەر ناوچەکانمان کۆتایی پێدێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت.”
ئەوەش دەخاتەڕوو :”سبەی چوارشەممە 1/4/2026 ئاسمانی هەرێمی كوردستان بە زۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی پەڵەهەوری کەم و کەشوهەوا جێگیر دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 4 تا 5 پلە بەرز دهبێتهوه و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت 5-10 کم/ک، ئاراستەی با باکووری رۆژئاوا دەبێت.”


































































