زاری كرمانجی- سۆران:
كەمێك بەر لە ئێستا رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە دیوانی ئیدارەەی سەربەخۆی سۆران و لە لایەن هەڵگورد شێخ نەجیب پێشوازی لێكرا.
بە پێی زانیارییەكان وەزیری ناوخۆ بۆ راگەیاندنی قەزای سیدەكان و راسپاردنی قائیمقامی نوێ قەزای ناوەندی هاتووە.
بە پێی زانیارییەكان بڕیارە پاش كەمێكی دیكە وەزیری ناوخۆ و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆ و ژمارەیەك لە بەرپرسی حكومی و حزبی بەڕەو سیدەكان بەرێ بكەون و لە وێي لە بۆنەیەكی رێكخراودا بە قەزا كردنی سیدەكان رابگەینن، دواتریش لە نێو دیوانی ئیدارەی سۆران، مەراسیمی راسپاردنی قائیمقامی نوێ قەزای ناوەندی سۆران رابگەینێت، دواتریش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز بكەن.