کوردستان یاسین
کاری خۆبەخشی لە هەستێکی تژی لە مرۆڤبوون و جوانبینی و جوانبیری لە ژیان دێتە بوون، وە بە پیرۆزترین و شایستەترین بەخشین دادەندرێت بەرامبەر بە جوانی و پیرۆزی ڕۆحی و مرۆڤبوونمان.
بەکردارکردنی کار و پڕۆژەیی خۆبەخشی جگە لە سود گەیاندن بە کەس و شتانیتر، ئاسودەیی و دلخۆشیێکی ئێجگار گەورەی ڕۆحی لە نەبونەوە پەروەردەدەکات، چێژێکی بێهاوتا و بێ ئەندازە کە دەروونی مرۆڤ ئارام دەکات دەیگەیەنێت بە ئەوپەری ئاسودەیی و خاڵیبونی ناخ لە دوو دڵی و ڕاڕایی، هەستێک لەشێوەیی پشکوتینی گولێک کە بۆن بەرام و جوانیێکی جیاواز دەدات بە باخچەیی ژیان.
چێژێک ڕۆح ئارام دەکاتەوە لایەنی دەروونی خۆبەخش پڕ دەکات لە هێزی ئەرێنی و چاکە کاری، خۆشیێکی دوور مەوداو درێژ خایەن لە بەکردە کردنی دێتەبوون کە ئەم چێژگەلەش مرۆڤ هان دەدات دووبارەیی بکاتەوە.
کاری خۆبەخشی پڕ پاداشترین کارە ئەگەر مرۆڤ بە بیرمەندایەتی خۆیی بیری لێبکاتەوە، لەکوێیی دونیا بە کردنی کارێکی بچوکیش بێت دڵخۆشی و ئاسودەیێکی بێئەندازە باڵدەکێشێت بەسەر ڕوح و دەرونتدا هەتا ئەگەر کارەکە بەرامبەر مرۆڤەکانیش نەبێت یاخود بەخشینی مادیات نەبێت.
ئەمە نیعمەتێکە تەنها کەسانی ئەزمونکار هەست بە گەورەیی و پیرۆزی و گرینگی هەبونی دەکەن.
جگەلەمە پەیوەندیەکان لە ئەنجامدانی کاری خۆبەخشی یەکجار توندوتۆڵتر دەبن، هەلی زیاترت بۆ دەڕەخسێت لە ناسینی کەسانی شایستە بە ناسینت، لە ئەنجامی ناسینی کەسانی زیاتر ئەزموونی زیاتر دەکەیت، پڕۆژەکانت پڕ چێژتر و سودمەندانە تر دەبن، بیر و بۆچونت فراوانەتر دەڕوانن و هەنگاوەکانت دوورتر پەلدەهاوێژن.
دواجار هەموو ئەمانە ژیانێک دەخولقێنن پڕاوپر لە چێژ و جوانی بەرهەمی زیاترت بۆ دەڕوێننەوە لە خەرمانی ژیان.
ئەوانەی یاسایی کار و پاداشت لە ژیانیان جێبەجێ دەکەن، ناتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ کار و کردەوەی خۆبەخشی چونکە ئەوان بۆ هەموو کارێک چاوەڕێیی پاداشتێک دەکەن.
هەتا زۆربەی کاتەکانیش کاری خۆبەخشی بە کارێکی بێسەنگ و ناپێویست دەناسێنن و ڕێنمایی و ئامۆگاریا بۆ دەوروبەریان دورکەوتنەیە لەم کارە.
زۆربەیی کات هەستی دەستبردن بۆ کاری خۆبەخشی لە پەروەردە کردنی تاکدا دەخوڵقێت وە تێگەیاندنی تاک لە گەورەیی و پیرۆزی کارەکە هانی دەدات تاقی بکاتەوە، یاخود لە بینینی کردارکاری خۆبەخشانە لایی دەوروبەریان.
ئەگەر کەسێک بۆ جارێکیش بێت کارێک بێبەرامبەر و بە خۆبەخشی ئەنجام بدات ئەوا هەست دەکات مرۆڤ لە چ ئاسودەیێکی ڕۆحی بێبەشە، وە بە دڵنیاییەوە کەسانیتر هان دەدات و خۆشی یەکەم جار و کۆتا جاری نابێت ئەم کردە دەرمانکاریە ڕوحیە دووبارە بکاتەوە.