زاری كرمانجی- سۆران:
ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند ” دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت لە لایەن هێزەكانمانەوە بەردەوامە و تا ئێستا رێژەیەكی زۆری چەكی جۆراوجۆر دەستیان بەسەرداگیراوە “.
شەماڵ دێواڵی، زیاتر روونیكردەوە” شەوانە دانانی بازگەی هاوبەش بەردەوامە، بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگیمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان هەیە، بۆ ئەوەی كارەكانمان بە باشی و بەپێی پلان ئەنجام بدەین، هەریەكە لە هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە و جارجاریش پۆلیسی هاتووچۆ پێكەوە بازگە دادەنێن و بەپێی رێنماییەكان ئەركی خۆمان جێبەجێ دەكەین”.