زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
توێژەر و مامۆستایەکی زانکۆ لە بواری بۆشایی ئاسمان پێشنیازی دروستکردنی دارستانێکی 50 هێکتاری لەسەر مەریخ دەکات.
پۆڵ سمیس، مامۆستای ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی بریستۆڵ لە ئینگلتەرا، مانگی ڕابردوو لە وتارێکیدا لە گۆڤاری نێودەوڵەتی فەلەکناسیدا ئەم پێشنیازەی بڵاوکردەوە.
پێدەچێت بیرۆکەکە بێ وێنە بێت، بەڵام سمیس چەمکە بنەڕەتییەکان دەخاتە ڕوو و هەندێک لەو تەحەدایە زۆرانە دەخاتەڕوو،لە کاتێکدا توێژینەوەکە پێشنیارێکی ورد بۆ یەدەگێکی سروشتی دەرەوەی زەوی دەخاتەڕوو کە دەتوانرێت لەسەر مەریخ دروست بکرێت.
سمیس باس لە ئاستەنگە ناوازەکانی بەرگە هەوای مەریخ دەکات، لەوانە پلەی گەرمی، وەرزەکان، تیشکدانەوە، کەشوهەوا، هێزی کێشکردن و تیشکی خۆری بەردەست.