زاری كرمانجی- سۆران:
بەرێوەبەری تەندروستی سۆران رایگەیاند ” ئێستا چەندین پشكنین لە بەشی تاقیگەی تەندروستی گشتی سۆران ئەنجام دەدرێن، كە پیشتر نەبوون”.
مینا تەها زیاتر روونیكردەوە” پشكنینەكان پێكهاتووە لە چەندین بەشی گرنگ و جۆراوجۆر كە پێشتر ئەم جۆرە پشكنینانە لە بنكە تەندروستی و نەخۆشخانەكان نەبووە، یا زۆر كەم بەردەست بوونە، پشكنینەكانیش بریتین لە ” بەشی كیمیا، بەشی هیماتۆلۆجی، بەشی سیرۆلۆجی، بەشی ئاو، بەشی ڤایروسات ، بەشی پاراسیت، بەشی بەكترولۆجی، بەشی وەرگرتنی سامپل، بەشی بەكتریۆلۆجی، بەشی هورمونات RT_pcr، پشكنینی شیرپەنچەی مەمك CA15.3 ، پشكنینی شیرپەنچەی پەنكریاس 19.9 CA ، پشكنینی منداڵدان و هێلكەدانی ئافرەتان 125 CA”.