سەردار قازی ـ سۆران:
لەبەردەوامی گەڕانەكانی لیژنەی ئابووری قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی سۆران، بەمەبەستی چاودێری رەوشی بازاڕ و نەهێشتنی نایاساییەكان، سێ خواردنگە رووبەڕووی لێپرسینەوە كران.
تیمی لیژنەی ئابوری سۆران، چەند خواردنگەیەك، نانەواخانە و بازاڕی جوملە فرۆشەكانی بەسەركردنەوە، لە ئەنجامدا سێ خواردنگە و نانەواخانەیەك ئاگاداركرانەوە كە سەردانی لیژنە بكەن بۆ لێپرسینەوە.
لەپێگەی فەرمی لیژنەی ئابووری قەزای سۆران بڵاوكراوەتەوە، ٣ سێ خواردنگە بە هۆی پیسی و بوونی خواردنی ناتەندروست ئاگاداركرانەوە كە سەردانی لیژنەی ئابوری سۆران بكەن بە مەبەستی لێپرسینەوە و سزادان.
لەدرێژەی گەڕانەكانیاندا تیمی لیژنەكە لەنانەواخانەیەكی سۆران، بینیویانە كە هەویری ناتەندروست هەڵگیراوە، دەستبەجێ هەویرەكە لەناوبرا و خاوەنەكەشی ئاگاداركرایەوە كە سەردانی لیژنە بكات بۆ لێپرسینەوەی زیاتر.