زاری كرمانجی :
خێزانێكی ئەمریكی دوای 51 ساڵ لە رفاندنی، توانییان كچەكەیان بدۆزنەوە.
روداوەكە بۆ ساڵی 1971 دەگەڕێتەوە هەروەكوو میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردووەتەوە، “ئالتا ئابانتینكۆ” لە هاوسەرەكەی جیابووەتەوە و گارسۆن بووە لە یانەیەك و بەدوای كەسێكدا گەڕاوە كە ئاگاداری منداڵەكانی بێت، ئەو كاتەی كە لەسەر كارە،
دوای هەوڵدانێكی زۆر كەسێكی دەست ناكەوێت، بۆیە بە ناچاری پەنا بۆ یەكێك لە رۆژنامە ناوخۆییەكانی ولایەتی تەكساس دەبات و ریكلامێك بۆ ئەم مەبەستە بڵاو دەكاتەوە.
دوای ئەمە ژنێك پەیوەندی بە ئالتا دەكات و ئامادەیی پیشانداوە ئاگاداری منداڵەكانی بێت، شوێنی یەكتر بینین دیار دەكەن و دوای چاوەڕوانییەكی زۆری ئالتا، ژنەكە پەیوەندی پێوە دەكات و بە بیانووی ئەوەی سەرقاڵی بەخێوكردنی منداڵی كەسانی ترە داوای لێبوردنی لێ دەكات كە نەیتوانی ئامادە بێت، ئالتاش ژنەكەی ئاگادار دەكاتەوە كە دوای كارەكەی بچێتە ماڵەكەی و ئاگاداری منداڵەكانی بێت، بۆ رۆژی دوایی كاتێك ئالتا لەكار گەڕاوەتەوە دەبینێت كچە دوو ساڵەكەی بەناوی “میلیسا” دیار نەماوە.
هەرزوو ئاڵتا پۆلیسی ئاگادار دەكاتەوە و گەڕان بەدوایی میلیسا ی تەمەن دوو ساڵ دەستی پێكردووە، بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبووە، بەبێ ئەوەی ئاگاداری ئەوەبن كچەكەیان لە هەمان شاردا و لەژێر ناوی “میلانی” دەژی.
ساڵ دوای ساڵ خێزانەكە هیوای دۆزینەوەی منداڵەكەیان لە دەست نەداوە و هەموو ساڵێك یادی لە دایكبوونیان بۆ كچە رفێنراوەكەیان كردووە.
بە پێی زانیاریەكانی نێو راپۆرتە بڵاوكراوەكەی نێو رۆژنامەكان بێت، دۆزینەوەی میلیسا كە ئێستا تەمەنی 53 ساڵە، لە رێگەی ماڵپەڕێكەوە بووە كە تێیدا پشكنینی DNA ئەنجام دەدرێت و دەركەوتووە كە لێكچوون لەنێوان منداڵەكانی میلانی و خێزانێكدا هەیە، باوكی میلانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە نامەی بۆ ناردووە و نوسیویەتی، كە ماوەی 51 ساڵە بەدوایدا دەگەڕێن.
میدیاكان ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، باوانی بە میلیسایان وتووە كە منداڵ بووە نیشانەیەك لەسەر پشكی هەبووە و میلانی بە بیستی ئەوە دڵنیا بووەتەوە كە ئەوە خێزانەكەیەتی، دوای پشكنینی زیاتریش دڵنیاتر بوونەتەوە.
ئێستا میلانی بەخێزانەكەی شاد بووەتەوە و دایك و باوكی لە ژیاندا ماون، دەیەوێت دووبارە هاوسەرگیری لەگەڵ هاوسەرەكەیدا بكاتەوە بەناوە ئەسڵیەكەیەوە كە “میلیسا”یە و بەو ناوەوە بژی هەروەها باوكی دەستی بگرێت و لە رێڕەوی كەنیسەدا لەگەڵیدا بڕوات، پۆلیسی تەكساسیش بڕیاریداوە كە لێكۆڵینەوە لەو ژنە بكات كە میلیسای بەخێو كردووە.