به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: پارتی هه‌وڵی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌دات و ئه‌مڕۆ دیدگەی په‌یوه‌ندی و واقیعی سیاسی ئه‌وه‌یه كه چۆن ئه‌و كیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزین و سه‌روه‌ری ئه‌و كیانه پارێزراو بێت، پارتیش له‌و پێناوه هه‌وڵی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌دات.
جه‌عفه‌ر ئێمینکی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مژاری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: پارتی كراوه‌یه و دڵنیاشین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی داده‌نیشین، پارتی ئاماده‌یه و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كان بكات، پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرن، له په‌ره‌پێدانی حوكمڕانی و گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی.
ئێمینکی گوتیشی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌م، وێڕای گرفته سیاسییه‌كان، زۆر پرۆفیشناڵانه كاره‌كان ڕایی ده‌كات وه‌کو یه‌ک تیم له هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌وه زیره‌كی و حیكمه‌تێكی گه‌وره‌ی تێدایه.
ئێمینکی ده‌شڵێ: پشووفراوانی پارتی چه‌ند درێژ بێت له هاوكێشه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌نده له قازانجی خه‌ڵكی كوردستان ته‌واو ده‌بێت.
په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی عێراق و كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، جه‌عفه‌ر ئێمینکی ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و كابینه‌یه باشترین ده‌رفه‌ت و هه‌لی له به‌رده‌سته كه بتوانێت به‌شێكی زۆر له كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات.