محەممەد مەحموود- سۆران :
لیژنەی مۆلیده ئەهلیەکانی سۆران ، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران لە زاری کرمانجییەوە روونکردنەوەیەکیان راگەیاندو تێیدا ئاماژە بەوەدەکەن” ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان دەکەینەوە کە بەهۆی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبای نیشتمانی، وەرگرتنی کرێی کارەبا ڕادەگیرێت. لیژنەی سەرپەرشتیاری مۆلیدەکان سەرقاڵی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی وردی کاتژمێرەکانی کارکردنی مانگی ڕابردووە، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی مافی هاووڵاتیان و خاوەن مۆلیدەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە”.
قانع لەتیف سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکانی سۆران ، ئاماژەی بەچەند خاڵێک داو گوتی ” ئێمه وەکو لیژنەی مۆلیدەکانی سۆران لە ڕێگەی ئەم خاڵانەوە بەرچاوی روونی زیاتر دەدەین بە هاووڵاتییان و خاوەن مۆلیدەکان لەوانە :
١-گێڕانەوەی بڕە پارەی زیادە: ئەگەر هەر بڕە پارەیەک پێشوەختە لە هاووڵاتیان وەرگیرابێت، پێویستە بەپێی بڕیار و هەڵسەنگاندنی کۆتایی لیژنە بۆ هاووڵاتیان بگەڕێندرێتەوە.
٢-داوا لە سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان دەکەین پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ ڕێگریکردن لە هەر سەرپێچی و لێپێچینەوەیەکی یاسایی.


































































