ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بە گوێرەی کەناڵی BBC، ڤلادمیر زیلینسکی نیگەرانە لەبارەی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسڕایل و ئێران و دەڵێت، ئۆکرانیا بەهۆی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ڕووبەڕووی کەمی مووشەک دەبێتەوە کە بۆ شەڕکردن لەگەڵ ڕوسیا بەکاری دەهێنێت.
سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ BBC ئاشکرای دەکات، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا حەز دەکات جەنگی نێوان ئەمەریکا-ئیسرائیل و ئێران درێژە بکێشێت، چونکە بەم ڕێگەیە کیێڤ لاواز دەبێت و سەرچاوەکانی ئەمەریکا بۆ شوێنێکی تر ئاراستە دەبن.
هاوکات، زیلینسکی دەشڵێت، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا لایەنگری هیچ لایەنێک نەبووە و نەیدەویست پوتین تووڕە بکات.


































































