سەردار قازی ـ سۆران:
بەمەبەستی بە هێزتركردنی هێڵی پێشەوەی یانەكە، یانەی سۆران لەگەڵ هێرشبەرێكی بەئەزموونی خولی نایابی كوردستان، گەیشتە رێككەوتن.
لە 9 گەڕی خولی نایاب، سۆران 3 بردنەوە، 2 یەكسانبوون و 4 شكستی تۆماركردوون، خاوەنی 11 خاڵن و لەپلەی هەشتەمی ریزبەندن.
سلێمان داود، هێرشبەری پێشووی یانەی سەیدسادق ـە، و لەدوای گرێبەستی لەگەڵ یانەی سۆران واژوو كردووە و دوای تەواوبوونی قۆناخی یەكەمی خولی نایاب دەتوانێ یاریی بۆ یانەكە بكات.
فەرهەنگ سەعدی، سەرپەرشتیاری تیمی تۆپی پێی یانەی سۆران، وردەكاری ئەم گرێبەستەی بەزاری كرمانجی گوت: “ستافی راهێنەران بەباشیان زانی كە لەهێڵی پێشەوە یاریزانێكی دیكە بهێنین، تا هێز بەو هێڵە بدات، دوای گفتوگۆ گەیشتین بەوەی كە گرێبەست لەگەڵ سلێمان داود واژۆ بكەین، و دڵنیام سوودی زۆری بۆ یانەكەمان دەبێت.”
فەرهەنگ، گوتیشی: “سلێمان، هێرشبەری لاكانە و یاریزانێكی بەئەزموونی خولەكانی كوردستانە.”
هێرشبەرانی یانەی سۆران، لە نۆ یاریی وەرزی ئەمساڵ 11 گۆڵیان تۆماركردووە، كە تەنها ئارارات و برایەتی رێژەی گۆڵەكانیان زیاترە.