ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، داهاتووی ناتۆ زۆر خراپ دەبێت ئەگەر هاوپەیمانان لە قەیرانی گەروی هورمز هاوکار نەبن
پێگەی BBC News ئاشکرای دەکات، تڕەمپ هۆشداری داوەتە هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ کە یارمەتیدەر بن لە کردنەوە و ڕاگرتنی ئاسایشی گەروی هورمز. ئەگەرنا بۆ داهاتووی ناتۆ زۆر خراپ دەبێت.
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت پێشبینی دەکات چین یارمەتی بدات بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و ئەگەر وا نەکات لەوانەیە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جین پینگ دوابخرێت.
ترەمپ دەشڵێت، لەگەڵ حەوت وڵات قسە دەکەم سەبارەت بە چاودێریکردن و کۆنتڕۆڵی گەرووەکە. ئەگەر هاتوو ئەو وڵاتانە هاوکار نەبوون، هەرگیز لەبیر ناکەم.
هاوکات ئیسرائیلیش ڕایدەگەیەنێت “ئۆپەراسیۆنی زەمینی سنووردار و ئامانجدار” لە دژی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان دەستپێکردووە.
































































