موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی :
گووتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” تا ئێستا لافاو لە هیچ شوێنێکی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان دروست نەبووە، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ کردنەوەی مەزرا و ئاوەڕۆییەکان، بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگیمان لەگەڵ شارەوانی کردووە .
رائد ڕەواند هاودیانی گووتوبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئاشکراشی کرد:” شەپۆڵێکی بەهێزی باران باران ئیدارەی سۆرانی گرتۆتەوە، خۆشبەختانە بەشێوەیەکی گشتی تا ئێستا هیچ ماڵ و دوکانێک بەهۆی ئەو شەپۆڵە بەهێزەی باران باران زیانیان پێنەگەیشتووە و هاووڵاتییان سەلامەتن .
هاودیانی، گووتیشی:” لە چەند شوێنێکی سۆران بەهۆی مەزرا گیران ئاو کۆببووە، بۆیە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان چارەسەر کرا، ئەگەر بەم شێوەیە باران بارین بەردەوام بێت ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو و لافاو هەیە، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان ئەم چەند ڕۆژە بۆ کاری پێویست نەبێ سەردانی دەرەوە نەکەن تا خۆیان و سەروو ماڵیان سەلامەت بن .
بەرگری شارستانی سۆران داواش لە هاووڵاتییان دەکات، لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، پەیوەندی بە ژمارەی کۆنترۆلی ژووری بزوێن لە بەرێوەبەرایەتیمان بکەن، بەم
ژمارەیە 115 .


































































