زاری كرمانجی-سۆران
بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی MedicalNewsTodayی بەریتانی، چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسان و دژی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی جەستەیە، وەک نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ، دەتوانین رۆژانە دوو کوپ چای سەوز بخۆینەوە و سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، بەڵام خواردنەوەی لە كاتی هەڵەدا وادەكات زیانەكانی زۆرتربێت لە سوودەكانی.
پێگەکە ئەو کاتانەی بڵاوکردوەتەوە کە نابێت چای سەوزی تێدا بخورێتەوە:
- خواردنەوەی چای سەوز پاش ژەمە سەرەكییەكان، چونكە رێگری دەكات لەوەی جەستەت پڕۆتینی پێویست بەدەستبهێنێت.
- خواردنەوەی چای سەوز بە گەرمی.
- خواردنەوەی چای سەوز بە گەدەی بەتاڵ، وادەكات ترشەڵۆكی گەدە زیادبكات، زیان بە كرداری هەرس دەگەیەنێت.
- تێكەڵكردنی هەنگوین لەگەڵ چای سەوز ئەو كاتەی چایەكە زۆر گەرمە، پێویستە كەمێک بوەستیت تا كەمێک سارد دەبێتەوە.
- خواردنی دەرمان لەگەڵ چای سەوز.

































































