شەهلا سۆفی-زاری کرمانجی:
وتەیەکی بەناوبانگ هەیە: “ڕۆژانە خواردنی سێوێک، لەپزیشک دوورت دەخاتەوە”
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن خواردنی دوو سێو لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی هەشت هەفتە یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە کۆلیسترۆڵیان بەرزە بۆ باشترکردنی لاستیکی خوێنبەرەکانیان.
سێو یارمەتی فراوانبوونی خوێنبەرەکان دەدات و دەوڵەمەندە بە ماددەی پۆلیفینۆل کە دەتوانێت یارمەتی فراوانبوونی خوێنبەرەکان بدات، بەمەش پەستانی خوێن دادەبەزێت. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە خواردنی سێو لە هەفتەیەکدا دوو بۆ شەش جار دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری مردنی پێشوەختە بەڕێژەی لەسەدا 48 بۆ ئەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە.
هەوکردنی درێژخایەن زیان بە خانەکانی ناو خوێنبەرەکان و دڵت دەگەیەنێت. فلاڤۆنۆید و پێکتین لە سێودا پێکەوە کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی فشاری ئۆکسجینی. پێکتین، جۆرێکە لە ڕیشاڵی تواوە لە سێودا، یارمەتی لابردنی کۆلیسترۆڵ دەدات لە جەستەتدا. هەروەها لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی سێو یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ و زیادکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵی باش و شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات.


































































