زاری كرمانجی
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه: پرسیارێكی زۆر له لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و ڕاگهیاندكارانهوه سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌كرێ، بۆیه ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی كه ئیستا ناوچه‌كه پێدا تێده‌په‌ڕێ، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه ڕاگیراوه و ئێستا نه‌وتی باكوور له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كان هه‌نارده‌نه‌كردنی نه‌وتی باشوور كه‌م بكرێته‌وه”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كی بهردهوامدابووینه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زارتی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌كاریی هه‌یه هه‌نارده‌ی رۆژانه بگه‌یه‌نینه 300 هه‌زار به‌رمیل له ناوخۆی هه‌رێمه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، جگه له نه‌وتی تری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كه له‌م دۆخه‌ی پێش ئێستا لانی كه‌م 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرا و به گشتی توانای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌و بۆڕییه‌وه له رۆژێكدا 900 هه‌زار به‌رمیله.


































































