شەهلا سۆفی-زاری کرمانجی:
ڕاستەوخۆ دوای وەرزشکردن، هەندێک کردار کە بەڕواڵەت بێ زیانن، لە ڕاستیدا دەتوانن فشار لەسەر جەستە زیاد بکەن. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان ڕەنگە کەمێک زیاد بکات لە کاتی وەرزشکردن بە چڕییەکی زۆر
دوای وەرزشکردن، هێشتا خوێن بە خێرایی بە تەواوی لەشدا دەسوڕێتەوە و لێدانی دڵ بەرزە و خوێنبەرەکانی ناو ماسولکەکان فراوان دەبن. ئەگەر لەناکاو واز لە وەرزشکردن بهێنیت و یەکسەر دابنیشیت، ئەوا خوێنەکە دەتوانێت لە بەشی خوارەوەی جەستەدا کۆببێتەوە، بەمەش ڕێژەی گەڕانەوەی خوێن بۆ دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری Stroke بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات کە کەم بوونەوەی ئاو لە جەستەدا دەبێتە هۆی زیادبوونی تیربوونی خوێن، ئەمەش ئەگەری گیرانی خوێن زیاد دەکات. ئەمەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ جەڵتەی مێشک دوای وەرزشکردن لەبەر ئەمە پێویستە وەرزش وانان ئاو بخۆنەوە و بۆ ماوەی ١ بۆ ٢ کاتژمێری داهاتوو بەردەوام بن لە پڕکردنەوەی شلە لەدەستچووەکان.
هەندێک کەس دوای چوونە هۆڵی وەرزش مەیلیان هەیە مەی بخۆنەوە، بە تایبەت لە کاتی ڕاهێنانی گروپی یان لە کۆتایی هەفتەدا. ئەمەش دەتوانێت چەندین کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان هەبێت.
زۆرجار ساونا یان حەمام لە ئاوی گەرمدا بە ڕێگەی ئارامکەرەوە دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی ماندوێتی دوای وەرزشکردن. بەڵام ئەنجامدانی ئەو کارە ڕاستەوخۆ دوای وەرزشێکی چڕ دەبێتە هۆی فشاری زیاتر لەسەر دڵ و خوێنبەرەکان. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی خوێنبەرەکان فراوان دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لەش بەردەوام بێت لە لەدەستدانی ئاو لەڕێگەی ئارەقکردنەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی (healthline) پسپۆڕان پێشنیاری پشوودان و خواردنەوەی ئاوی زۆر و نزیکەی 15 بۆ 30 خولەک چاوەڕێی ئەوە بکەن تا جەستەت سارد دەبێتەوە پێش ئەوەی بچیتە ساونا یان گەرماو.


































































