مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرچاوەیەكی باڵای نزیك لە موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی ئێران بۆ ڕۆژنامەی “ئەلجەریدە” ئاشكرای كردووە كە موجتەبا دوای برینداربوونی لە ئۆپەراسیۆنێكی زۆر نهێنیدا بە فڕۆكەیەكی سەربازی ڕووسیا گواسترایەوە بۆ مۆسكۆ و نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی بۆ كراوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەكی ئەهلی لەناو یەكێك لە كۆشكەكانی سەرۆكایەتیدا چارەسەر وەردەگرێت.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، موجتەبا خامنەیی لە 28ـی شوبات و لە یەكەم ڕۆژی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بریندار بووە، ئاماژەی بەوەشكردووە كە ڤلادیمێر پوتین سەرۆككۆماری ڕووسیا خۆی لە میانەی پەیوەندییەكەی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی، مەسعوود پزیشكیان، پێشنیاری چارەسەركردنی موجتەبای لە ڕووسیا كردووە. كاربەدەستانی ئێرانیش رەزامەندییان داوە .
بەپێی زانیارییەكان، موجتەبا خامنەیی بەهۆی كەوتنی پاشماوەی بیناكان، لای چەپی جەستەی لە سەرەوە بۆ خوارەوە زەبری بەركەوتووە و قاچی شكاوە، لەگەڵ چەند بریندارییەكی دیكەی سووك.


































































