زاری كرمانجی :
بەهۆی زۆر بەكارهێنانی كارەبا پێوەری زیرەكی هەندێك لە هاوبەشان فیوز دەكات و هاووڵاتییان خۆیان فیوزەكەیان بەرز دەكەنەوە ئەوەش زیان بە ئەمپێری كارەبای هاووڵاتییان دەگەیەنێت.
عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لێژنەی باڵای سیستەمی پێوەری زیرەك رایگەیاند:” ئێمە وەكو وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وەرزی زستاندا بە هۆی زیادبوونی خواست لە سەر بە كارهێنانی كارەبای زیاتر لەلایەن هاوبەشانەوە، بڕیارماندا بڕی كارەبا لە سیستەمی پێوەری زیرەك لە ٤٠ ئەمپێرەوە بكەینە ٣٠ ئەمپێر، لە لایەكی تر خشتەی كارپێكردنی ئامێرە كارەباییەكانی ئاشكرا كردووە، بۆیە پێویستە تا ئاستی ٣٠ ئەمپێر زیاتر هاووڵاتییان كارەبا بەكارنەهێنن”.
عەلی ئیسماعیل:” زۆرجار هاووڵاتییان ئەگەر لەو ڕێژەیە زیاتر كارەبایان بەكارهێنا فیوزی پێوەری زیرەك دەكوژێتەوەو دوای ماوەیەك ئۆتۆماتیكی دادەگیرسێتەوە، بەڵام هەندێك هاووڵاتیی دەچێتە لای محەویلەكە و كارەبای تەواوی محاویلەكە دەكوژێنێتەوەو دای دەگیرسێنێتەوە بۆ ئەوەی فیوزەكەی خۆی كارپێبكاتەوە ئەوەش زیان لە ئامێرە كارەباییەكانی ماڵان دەدات”.
ئەو ئەندامەی لێژنەی باڵای سیستەمی پێوەری زیرەك ئاماژەشی بەوەدا كە، پێویستە هاوبەشانی كارەبا خۆیان لەو دیاردەیە بەدوور بگرن و لە حاڵەتی درەنگ هاتنەوەی كارەباكەیان پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنە تایبەتەكانی پێوەری زیرەك بكەن كە بۆیان دیاری كراوە و پەیوەندیكردن پێیانەوە بێ بەرامبەرە.”