ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ماڵپەڕی BBC ئاشکرای دەکات ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی تر دەست پێ دەکات بۆ سەر ئێران، ئەمەش لە کاتێکدایە ترەمپ دەڵێت ئەمریکا ئامادە نییە ڕێکەوتن بکات بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ئیسرائیل بە نیازە هێرشی بەرفراوان بکاتە سەر ئێران و ناوچە گرینگەکانی ڕۆژئاوای ئێران بکاتە ئامانج. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەی BBC ئێران و ئیسرائیل شەوی ڕابردوو هێرشیان ئاڵوگۆڕ کردووە و لە وڵاتانی کەنداو مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەستیان بەسەردا گیراوە. لە هەمان کاتدا، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ دەڵێت ئێران دەیەوێت ڕێکەوتنێک بکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵام هێشتا ئاماددە نییە بە تەواوی “چونکە مەرجەکان قایلکەر نین”
هەر لە هەمان سەرچاوەدا هاتووە کە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی NBC، ترەمپ دەڵێت ئەمریکا دوورگەی خارگی بە تەواوی وێران کردووە کە ناوەندی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە بەڵام لەوانەیە چەند جارێکی تر تەنها بۆ خۆشی لێی بدەین

































































