زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
دوای داخرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئیسڕائیل و ئێران، جارێكی دیكە بەڕووی بازرگانی و گەشتیاران كرایەوە.

سیروان حسێن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئاگاداری هەموو بازرگانان و كۆمپانیاكان و هاوردەكاران و هەناردەكاران و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە كە
ئەمڕۆ یەكشەممە 15-3-2026 دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاری و جموجولی بازرگانییەوە كراوەتەوە وەك جاران ئاسایی بووەتەوە.

































































