کارۆلین لیڤیت گووتەبێژی کۆشکی سپی لە دیمانەیەكی بۆ لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، توانا مووشەكی و درۆنییەكانی ئێرانمان 90% لە ناو بردووە و هەموو هێزە دەریاوانییەكانی بە رێژەی 100% لە نێو براون.

كارۆڵین گووتیشی ” ئێرانییەكان زۆر قسەی ناوەڕۆك بەتاڵ دەكەن و راستییەكان دەشارنەوە”.
گووتەبێژی کۆشکی سپی لە بارەی ئەنجامە بەدەستهاتووە جەنگی ئەمریكا و ئێران روونیكردەوە ” ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، گورزێکی توندی لە توانا سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی داوە، هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی بەتەواوی لەناوچووە و توانای مووشەکی بالیستی تاران نزیکەی لەسەدا 90 کەمکراوەتەوە، تواناکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کۆماری ئیسلامیش نزیکەی لەسەدا ٩٥ کەمبوونەتەوە و زیاتر لە ٦٥ کەشتی جەنگی ژێر ئاو کەوتوون”.
کارۆلین لیڤیت زیاتر دواو گووتی ” هێزەکانی ئەمریکا تا ئێستا زیاتر لە شەش هەزار ئامانجیان لە سەرانسەری ئێراندا پێکاوە و ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو ئامانجانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری جەنگ دایانناوە بەتەواوی بەدی دەهێنن”. گووتەبێژی کۆشکی سپی ئاشكرای كرد ” ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە لە ناو بردنی هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، لەوانەش بەرنامەی ئەتۆمی و تواناکانی موشەکی بالیستیک، ترەمپ یەکەم سەرۆک کۆماری ئیسلامییە کە هەنگاو دەگرێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشەیە، تا ئەو كاتەشی سەرۆك ترەمپ و وەزیری بەرگری بە پێویستی بزانن ئەم جەنگە بەردەوام دەبێت

































































