مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی تەلیگراف ی بەریتانی لە زاری چەند سەرچاوەیەكی باڵای وڵاتەكەیەوە بڵاوی كردەوە “بەریتانیا پلان بۆ ناردنی ژێر دەریایی ئەتۆمی و هەزاران درۆن و بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت”.
لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامە بەریتانییەكە هاتووە كە حكومەتی ئەو وڵاتە بە مەبەستی پتەوكردنی توانای خۆپاراستن لەبەرامبەر هەر جۆرە هێرشێك، پلانی ناردنی هەزاران درۆنی جۆری ئۆكتۆبوس بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەكەن”،
لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە “لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا ئەگەری ناردنی ژێر دەریایی ئەتۆمیی HMS Anson بۆ گەرووی هورمز لە ئارادایە”.
هاوكات، وەزیری پێشووی بەرگریی بەریتانیا بێن واڵاس ڕایگەیاند “بوونی ژێر دەریایی لە ناوچەكە دەبێتە كارتێكی بەهێز لە دژی ئێران”.

































































