موستەفا دۆڵەمەری ـ بارزان:
یانەی هەڵۆ، نوێنەری دەڤەری بارزان لەخولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، چوارەمین یاری خۆی ئەنجامدەدات.
هەڵۆ، لە سێ یاری خاوەنی 4 خاڵە و ئەمڕۆ یەكشەممە، كاتژمێر 2 ـی دوانیوەڕۆ لەنێو یاریگەی خۆی پێشوازی لەیانەی شۆریجە دەكات.
هەڵۆكانی بارزان، گەڕی رابردوو دژی بازیان تووشی شكست بوون. هەروەها لەگەڵ گارە یەكسانبوونە و لەكۆیە یان بردۆتەوه.
شۆریجە، بەدۆخێكی ناهەمواردا تێپەڕدەبێت، چەند رۆژێك لەمەوبەر راهێنەرەكەی دەستیلەكار كێشایەوە.