زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: ” لە درێژەی چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و بەتایبەتی لە سێکتەری هاوکاریی نەختینە، لە لە سلێمانی و دەوروبەری، هاوکاریی دارایی بە سەر 100 خێزانی کەمداهات دابەش کرد و هەر خێزانێک بڕی 200 هەزار دیناری پێشکەش کرا.
هەروەها هاوکاریی دارایی بە سەر 100 خانەوادەی دیکە لە هەمان سنوور دابەش کران، کە لە لایەن خالید خۆشناو دابین کرابوو. هەر خانەوادەیەک بڕی 200 دۆلاری پێدرا. لەو چالاکییە 200 خێزان سوودمەند بوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ساڵانە ئەم چالاکییانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی زەکات، بە هاوکاریی سەرمایەداران و بەخشەران جێبەجێ دەکات.

































































