ئەمڕۆ شەممە 14-3-2026، وەزارەتی شوێنەوار ورۆشنبیری و گەشتوگوزار و پیشە دەستییە دێرینهكانی ئێران ڕایگەیاند : 56 مۆزەخانە، شوێنە مێژووییەكان و شوێنەواری فەرهەنگی لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل كراونەتە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووهتهوه كه وەزارەتی شوێنهوار و رۆشنبیری و گهشتوگوزاری ئێران ڕایگەیاندووە : لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلدا 56 مۆزەخانە و شوێنە مێژووییەكان و شوێنەوارە كولتوورییەكان كراونەتە ئامانج، ئەو شوێنانە بریتی بوون لە مۆزەخانە و شوێنە مێژووییەكان و ناوچە ڕۆشنبیرییەكان.
ئهوهش خراوهتهڕوو: ئهو شوێنهوارانه ناسنامهی مێژووی چهندین ساڵهی ڕابردووی ئێران بووه كه لهو مۆزهخانانه پارێزگاری لێكراوه.
لە بەیاننامەكەدا هاتووه : هێرشەكان زیانیان بە ژمارەیەك شوێنی شوێنەوار گەیاندووە كە نوێنەرایەتی بەشێكی گرنگی شوێنەواری كولتووری و شارستانی وڵات دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستیانكردووە بە هەڵسەنگاندنی ڕادەی زیانەكانی بۆردومانی ئهو شوێنهوار و مۆزهخانه كهلتوورییانه.
ههر له بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە : شاری تاران زۆرترین زیانی بۆردومانی شوێنهواره مێژووییهكانی بهركهوتووه كە 19 شوێن بووه، هاوكات 12 شوێنی دیاریش لە سنووری كوردستان زیانیان بەركەوتووە.

































































