بەیانی ئەمڕۆ 14-3-2026، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك زیانی زۆر بەر قوتابخانەیەكی جووەكان لە ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا كەوتەوە.
سەرۆكی شارەوانی ئەمستەردام رایگەیاند” هێرشەكە بە ئەنقەست بوو و بە ئامانجگرتنی جووەكانە لە وڵاتەكەماندا”.
فەمكە هالسیما سەرۆكی شارەوانی ئەمستەردام لە ڕاگەیەنراوێكدا بۆ كەناڵەكان ئاماژەی بەوەدا” تەقینەوەكە لە قوتابخانەیەكی نزیك یەكێك لە گەڕەكە ڕاقییەكانی دانیشتن بوو لە باشووری ئەمستەردام، لە ئەنجامیشدا تەنیا زیانی مادی بەر قوتابخانەكە كەوتووە و هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە”.
زیاتر روونیكردۆتەوە ” دوای تەقینەوەكە، هێزەكانی پۆلیس و ئاگركوژێنەوە لە ماوەیەكی زۆر كەم و كاتێك گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە، ڕێوشوێنی تەناهیی توندیان لە ناوچەكە گرتووەتەبەر”.

































































