زاری کرمانجی
سەرچاوەیەك لە وەزیری دارایی عێراق بە كەناڵەكانی گووتووە، كە رێكارەكانی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەستی پێكردووە و وەزیری دارایی فەرمانی بە ژمێركاری وەزارەت كردووە دەست بكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ، بۆ هەرێمی كوردستانیش ئەم مانگە 120ملیار دینارەكە مەرج نییە.
ئەمڕۆ شەموو 14ـی ئادار، وەزیری دارایی عێراق فەرمانی بە یەكەی ژمێركاری وەزارەتەكەی كردووە، سبەی دەست بكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران.
ئەوەش زانراوە، بۆ مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی ناردنی 120 ملیار دینارەكە مەرج نییە، چونكە بەهۆی داخستنی دەروازەكان و شەڕ، داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە تەواوەتی كەمی كردووە، بۆیە ڕەنگە رێژەیەكی كەمتر دیاری بكرێت.
فازڵ نەبی بریكاری پێشتری وەزارەتی دارایی عێراق رای گەیاند، بەگوێرەی زانیارییەكان وەزیری دارایی عێراق بڕیاری داوە پێش جەژنی ڕەمەزان، دەست بە خەرجكردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی عێراق بكرێت.

































































