راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی بارزانیی نەمر ڕۆژی نەمام چاندن لە كوردستان، بە سەرپەرشتیی هەڵگۆرد شێخ نەجیب و ئامادەبوونی بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران و سەرۆكی شارەوانی سۆران، سەرۆكی فەرمانگەی ژینگەی سۆران و ژینگەدۆستان هەڵمەتێكی فراوانی دارچاندن بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی پرۆسەكەدا، كە بڕیارە (١٤٠٠) نەمام لە سنوورەكە بچێنرێت، ئەمڕۆ قۆناغی یەكەم لە هەردوو (شەقامی ٣٠ مەتری سۆران) و (دووسایدی كۆمەڵگەی دایك) جێبەجێ كرا.
ئەم هەنگاوە بەشێكە لە بەرنامەكانی ئیدارەی سۆران وەك وەفایەك بۆ ڕێبازی ژینگەدۆستانەی بارزانیی نەمر و بە مەبەستی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە شارەكەدا.

































































