زاری کرمانجی :
سەرچاوەیەك لە سنووری نێوەدەوڵەتی حاجی ئەمەران رایگەیاند” لە ئەمڕۆوە جولەی بازرگانی لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەكرێتەوە و هاتووچۆش ئاسایی دەبێت، تەنها لە بواری گەشتیاری سنووردارە”.
لەسەرەتای دەستپێكردنی شەڕی ئێران و ئەمریكا- ئیسرائیل لەسەر بریاری حكومەتی ئێران سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەرگای بازرگانی و گەشتیاری داخست، تەنها ئەو هاووڵاتییانەی خەڵكی ئێران بوو لە هەرێمی كوردستان مابوونەوە دەیانتوانی هاتووچۆ بكەن، هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانیش كە لە ئێران بوون بۆیان هەبوو بێنەوە وڵات.

































































