زاری كرمانجی :
لە دەستپێكردنی شەری ئیسرائیل و ئەمەریكاوە دژی ئێران رۆژ بە رۆژ نرخی نەوت بەرزدەبێتەوەو گەیشتۆتە نرخێكی پێوانەیی بەرز، ئەمڕۆ شەممە ١٤ ی ئادار نرخی یەك بەرمیل برنت بە ١٠٣ دۆلار و ٨٨ سەنتە.
نرخی ئەمڕۆی نەوتی برنت كە ١٠٣ دۆلار و ٨٨ سەنتە، بەراورد بە دوێنێ كاتی داخستنی بازاڕدا برنت ٢،٨٪ نرخەكەی بەرزبۆتەوە.
هەرچی نەوتی خاوە ئەمڕۆ یەك بەرمیلی بە ٩٨ دۆلار و ٧١ سەنتە بەراورد بە دوێنێ ٣،١١٪ نرخەكەی بەرزبۆتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە كە لە پێش هەڵگیرسانی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل دژی ئێران بەرمیلێك نەوت لە نێوان ٦٦ تا ٧٠ دۆلار بوو، بەڵام ئێستا گەیشتۆتە ١٠٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێكی برنت، چاودێران پێشبینی دەكەن گەر شەڕەكە بەردەوامبێت زۆر بەرزتر دەبێتەوە ئەمەش فشارێكی زۆر لەسەر ئیدارەی ترەمپ دروستدەكات كە ئەگەر هەیە ناچاری بكات شەڕەكە رابگرێت، هەربۆیە ترەمپ لە هەوڵدایە لە ماوەیەكی كەمدا سەركەوتن بە دەستبهێنێت.

































































