شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی :
لە دەوروبەری ساڵی ١٤٥٠ی زایینی لەسەر لوتكەی گردێكی دوور لە ئەندێس، شاری كۆنی ماچو پیچو دروستكرا، بەڵام لە ماوەی كەمتر لە ١٠٠ ساڵدا جێهێڵدرا. لە كاتی دروستكردنی شارەكەدا ئینكاكان ئۆتۆمبێل و ئامێری گواستنەوەیان بەكارنەهێناوە بۆ گواستنەوەی بەردەكان، بەڵكو تەنها بە دەست دەیانكێشاوە بۆ سەرەوەی لێوارە بەرزەكان.
ئەندازیارییەكی زیرەك لە دژە بوومەلەرزەكردنی بیناكەدا هەیە، وەك ئەو بلۆكە بەردانەی كە شێوەی Lیان هەیە كە بەیەكەوە گرێدراون، دەرگا و پەنجەرەكان كە بە مەیلێكی ناوەوە دروستكراون و لەبەر ئەوەی هاوەن لە نێوان بەردەكاندا نەبووە، ئەگەر پارچە بەردێك بشكێت، دەتوانرا لاببرێت و بگۆڕدرێت بەبێ ئەوەی بیناكە لەناوبچێت.
بۆ چەندین سەدە لەبیركرا و جگە لە چەند كەسێكی ناوچەكە كەس ناوەكەی لەبیر نەبوو. تا ٢٤ی تەمموزی ١٩١١ ئەم شارە دێرینەی پیرۆ لەلایەن شوێنەوارناسێكی زانكۆی یێڵ لە ئەمریكا بە ناوی هیرام بینگهام كە دەرچووی شوێنەوار و زانستە سیاسییەكان دۆزرایەوە.
ماچو پیچو، بە واتای “لووتكەی كۆن”، یەكێكە لە جوانترین و پر نهێنیترین شوێنە مێژووییەكانی جیهان. شارەكە لە بەرزایی ٢٤٣٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە لە چیای ئەندێس دروستكراوە.

































































