شەهلاسۆفی – زاری كرمانجی:
كەنگر، ڕووەكێكە چەندین تایبەتمەندی هەیە بەهۆی پێكهاتەكانی دژە ئۆكسێنەر و ڤیتامینە جۆراوجۆرەكانییەوە چەندین سوودی بۆ تەندروستی لەش هەیە.
كەنگر ڕووەكێكە كە گەڵاكانی دڕكاوی و لقە ئەستوورەكانی هاوشێوەی كەلەرمە و لە شۆربا و قیمە و تەنانەت لە زەڵاتەشدا بە كاڵیش بەكار دێت.
ئەم ڕووەكە بە زۆری لە ناوچە شاخاوی و مامناوەندەكاندا دەڕوێت و لە كۆتایی زستان تا بەهار دەتوانرێت
بەهای خۆراكی و ڕێژەی كالۆری لە كەنگری كوڵاو لە ١٠٠ گرامدا ٥١ كالۆری و ڕێژەی كالۆری كەنگری خاو لە ١٠٠ گرامدا ٤٧ كالۆرییە، سروشتێكی گەرم و وشكی هەیە و هەر لەبەر ئەم هۆكارەش لەگەڵ ماستیش دەخورێت و بۆ ئەو كەسانە پێشنیاز دەكرێت كە سروشتێكی گەرمیان هەیە. جگە لەوەش كەنگر سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم.

































































