مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی ABC ـی نیووزی ئەمەریكی، لە زاری بەرپرسێكی سەربازی وڵاتەكەی بڵاوی كردەوە “سوپای ئەمریكا نزیكەی 10 هەزار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی پێشكەوتووی خاوەن ژیریی دەستكردی ڕەوانەی ناوچەكەی كردووە”،
بەرپرسە سەربازییەكە كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە ڕایدەگەیەنێت “لە دوای دەستپێكردنی جەنگی دژ بە ئێران، سوپای ئەمەریكا نزیكەی 10 هەزار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جۆری “مێرۆپس – Merops”ی دروستكراوی كۆمپانیای “Perennial Autonomy” كە تایبەتمەندن بە تێكشكاندنی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دوژمن، لە ناوچەكە جێگیر كردووە.”
بە گوتەی بەرپرسەكە “پێشتر ئەم سیستەمە لە بەرەی جەنگی ئۆكراینا سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و 1000 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی “شاهێد” ی دروستكراوی ئێرانی تێكشكاندووە كە ڕووسیا لە جەنگەكەدا بەكاریهێناون”.
































































