مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی بڵاوی كردەوە كە پێنج فڕۆكەی سووتەمەنی هێزی ئاسمانی ئەمریكا لە بنكەیەكی ئاسمانی لە سعوودیە بۆردوومان كراون و زیانیان پێگەیشتووە.
ڕۆژنامەی ناوبراو لەسەر زاری چەند بەرپرسێكی سەربازی ئەمریكا بڵاوی كردەوە “پێنج فڕۆكەی سووتەمەنی هێزی ئاسمانی ئەمریكا لە بنكەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە سعوودیە بە هۆی هێرشی مووشەكی ئێرانەوە زیانیان پێگەیشتووە”.
یەكێك لە بەرپرسەكان بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە “فڕۆكە سووتەمەنییەكان زیانیان بەركەوتووە، بەڵام بە تەواوی لەناو نەچوون و لە قۆناغی چاككردنەوەدان”. دووپاتی كردەوە كە هیچ زیانێكی گیانی لە هێرشەكەدا نەبووە.
































































