بە هۆی ئەو شەڕەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵگیرساوە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری خێرای بەسەردا دێت.

ئەمڕۆ شەممە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٦، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ٥ هەزار و ٢٠ دۆلار نزم بووە، یەک ئۆنسە زێر ٣١.١٠٠ گرام ئاڵتوونە و یەک مسقاڵ ٥ گرامە و هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٩٠٠ دینار دەشکێنرێتەوە.
نرخی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیەیە:
-نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ٢٤ بە ١ ملیۆن و ٢٤٢ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١ ملیۆن و ٢٦٢ هەزار دینار بوو.
-نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیاری ٢٢ بە ١ ملیۆن و ١٣٨ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١ ملیۆن و ١٥٦ هەزار دینار بوو.
-نرخی مسقاڵێکی زێڕی عەیاری ٢١ بە ١ ملیۆن و ٨٧ هەزار دینارە، دوێنی بە ١ ملیۆن و ١٠٤ هەزار دیناربوو.
-نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ١٨ بە ٩٣١ هەزار دینارە، دوێنی بە ٩٤٦ هەزار دینار بوو.

































































