مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 14ـی 3ـی 2026، لە پلاتفۆرمی “ترو سۆشیاڵ” گرتە ڤیدیۆیی بۆردوومانكردنی دوورگەی خارگی ئێرانی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت “فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) یەكێك لە بەهێزترین هێرشە ئاسمانییەكانی لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجام داوە.”
دەشڵێت “لەو هێرشەدا تەواوی ئامانجە سەربازییەكانی ناو دوورگەی خارگ لەناو براون.”
ترەمپ جەخت لەوەش دەكاتەوە كە تا ئێستا فەرمانی وێرانكردنی ژێرخانی نەوتی نەداوە و هۆشداریش دەدات ئەگەر ئێران ڕێگری لە هاتووچۆی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز بكات، هەنگاوی داهاتوو لێدانی ڕاستەوخۆی تەواوی دامەزراوە نەوتییەكان دەبێت .
































































