د.موزەفەر عەبدوڵڵا :” چەندین حاڵەتم بینیوە كە لەتەمەنی 16 تا 24 ساڵی بەھۆی زۆر بەكارھێنانی خواردنەوە وزەبەخشەكان توشی پەككەوتنی گورچیلەكانیان بون
زاری كرمانجی :
د.موزەفەر عەبدوڵڵا پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناوو گورچیلە ئاماژە بە حاڵەتێكی مەترسیدار دەكات لە ناو گەنجان و دەڵێ: “چەندین حاڵەتم بینیوە لە نێو گەنجانی تەمەن 16 تا 24 ساڵی كە بەھۆی زۆر بەكارھێنانی خواردنەوە وزەبەخشەكان توشی پەككەوتنی گورچیلەكانیان بون”.
ئەو پزیشكە ئاشكراشی دەكات هەفتەی سێ رۆژ خەریكی شووشتنەوەی گورچیلەكانن و هۆشداری دەداتە گەنجان و تكایان لێ دەكات بە هەر شێوەیەك بێت دووربكەونەوە لە بەكارهێنانی خواردنەوە وزەبەخشەكان و چیتر زیان بە گورچیلەكانیان نەگەینن:” ئیستا لەلای ئێمە ھەفتەی دوجارو ھەندێكیان سێجار شوشتنی گورچیلە ئەنجامدەدەن، دوای ئەوەی چەندان حاڵەتی هاوشێوەم بینی، لەگەڵ ھاوڕێ پزیشكەكانم باسمكرد، دەركەوت ئەوانیش چەندان حاڵەتی وایان لەم ماوەیەدا بینیوە”.
بەوتەی ئەو پزیشكە پسپۆڕە، “كاتێك مێژوی نەخۆش وەردەگرین، جگە لەزۆر خواردنەوەی ئەمجۆرە مەشروبانە، ھیچ ھۆكارێكی تر نادۆزینەوە ببێتە ھۆی پەككەوتنی گورچیلەكان لەو تەمەنەدا.”