بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، بەشەئاردی دووەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت كه له بەرهەمی گەنمی هەرێمی كوردستانە .
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ڕاگەیاند: “دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی دووەمی ئەمساڵ دەكرێت و گەنم نێردراوە بۆ ئاشەکان، گەنمەكەش بەرهەمی گەنمی هەرێمی كوردستانە و خۆماڵییە”.
ئاماژەی بەوەش دا: “ئەمڕۆ لیستی بریكارەكانی ئارد دابەشكراوە و هەفتەی داهاتوو ئارد دەگاتە لای بریكارەكان و دابەشی سەر هاووڵاتییان دەكرێت”.
لەبەشەخۆراكی مانگانەدا بۆ هەر كەسێك نۆ كیلۆ ئارد دەدرێت.
بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی ئاشكراشی كرد: “پێش دابەشكردنی ئاردەكە بە دوو شێواز تاقی دەكرێتەوە، نانێکی جوانی لێ دروست نەكرێت دابەش ناكرێت، بۆیه دڵنیایی دهدهین ئاردێک باش نەبێت دابەش ناکرێت”.
بەگشتی، هەرێمی كوردستان بۆ بەشەخۆراكی مانگانە، ساڵانە پێویستی بە نزیكەی 650 هەزار تۆن ئارد دەبێ.
































































