مەجید تەختڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هێزی دەریایی ئێران رێگەی بە کەشتیی هەندێک لە وڵاتان داوە لە گەرووی هورمز تێپەڕن، چونکە رێڕەوی ئاویی گەرووەکە بەهۆی چەنگی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران داخراوە.
تەختڕەوانچی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس لە تاران گوتی: هەندێک وڵات پێشتر قسەیان لەگەڵ ئێمە کردووە سەبارەت بە تێپەڕبوونی کەشتییەکانیان بە گەرووی هورمزدا، ئێمەش هاوکاریمان کردوون.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت “ئەو وڵاتانەی لایەنگیریان بۆ هێرش و دەستدرێژییەکانی سەر ئێرانەوە هەیە، رێگە بە کەشتییەکانیان نادرێت لەم گەرووە بە سەلامەتی دەربازیان بێت و تێپەڕبون.


































































