وەزارەتی كارەبا ئاشكرای دەكات، داشكاندنی 20%ی لەسەر کۆی گشتی بڕی پسوولەی کارەبای هاووڵاتییان لەڕێگەی (ئی-پسوولە)، تاوەکو بەرواری 24ی مانگی 3 بەردەوام دەبێت.
ئاشكراشی كردووە: “بەشێک لە هاوبەشانی ماڵان دەکرێت ئەم بڕی پاڵپشتییە لەسەر شێوەی داشکاندن بۆیان بخرێتەڕوو لەسەر پسوولەی کارەبا بۆ مانگی داهاتوو.”
وەزارەتی كارەبا بڵاوی كردەوە: “سەکۆی (ئی-پسوولە) دووبارە کەوتەوەکار دوای وەستان بۆ ماوەی زیاتر لەیەک هەفتە بەهۆی کێشەی تەکنیکی کە بووە هۆی وەستانی خزمەتگوزارییەکان. حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەدواداچوون و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگریکردن لەهەر وەستانێکی خزمەتگوزاری لە داهاتوودا.”
ئاماژەی بەوەش داوە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارە لەوەی ئەم کێشە تەکنیکییە ڕێگربووە لەوەی هاووڵاتیان سوودمەندبن لە پاڵپشتی 20%ی لەسەر کۆی گشتی بڕی پسوولەی کارەبا کە هاووڵاتیان دەیدەن لەڕێگەی (ئی-پسوولە)، هەربۆیە ئەم دەستپێشخەرییە بەردەوام دەبێت تاوەکو بەرواری 24ی 3ی2026.”
ئاشكراشی كردووە: “بەشێک لە هاوبەشانی ماڵان دەکرێت ئەم بڕی پاڵپشتییە لەسەر شێوەی داشکاندن بۆیان بخرێتەڕوو لەسەر پسوولەی کارەبا بۆ مانگی داهاتوو.”
(ئی-پسوولە) سەکۆی فەرمی پارەدانی دیجیتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە ڕێگە بە هاووڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان دەدات لەوەی بتوانن بەشێوەیەکی خێرا و ئاسان پسوولەکانیان ببینن و پارەبدەن لەڕێگەی کۆمەڵێک کەناڵی دیجیتاڵی جیاواز. ئی پسوولە لەلایەن بانکی ناوەندی عێڕاق ڕێپێدراوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی دووی ساڵی 2026 پڕۆژەکەی ڕاگەیاند وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی epsule.gov.krd بکە.


































































