ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
لە یادی ٥٦ ساڵەی ڕێکەوتننامەی ١١ـی ئازار، دکتۆر مەهدی ئەمین پسپۆڕ و ئەکادمی لە پەیوەندییە نێودەڵەتیەکان بە زاری کرمانجی ڕایگەیاند، ڕێکەوتننامەی ١١ـی ئازار پەیماننامەیەکی مێژوویی بوو کە بەرهەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و سەرکردایەتی مەلا مستەفای بارزانی بوو.
د. مەهدی ئەمین دەڵێت، ڕێکەوتننامەی ١١ـی ئازار یادێکی بەرزە چونکە یەکەم بەڵگەنامە بوو کە بە فەرمی دانی نا بە مافە ڕاوەکانی گەلی کورد. ڕێکەوتننامەکە لە نێوان حکومەتی عێراق و سەرکردەی کورد مەلا مستەفا بارزانی واژوو کرا کە تێیدا مافەکانی کوردانی عێراقی بە یاسایی ناساند. ئەم پەیماننامەیە دەستکەوتێکی ناوازە بوو بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، چونکە دوای ئەم ڕێککەوتنامەیە دەستکەوتە بەرهەمدارەکانی تری بەدوای خۆیەوە هێنا و بناغەیەک بوو بۆ زنجیرە سەرکەوتنەکانی تر.
هەرچەندە ڕێککەوتنامەکە بە تەواوی لەلای حکومەتی عێراق جێبەجێ نەکرا صدام حسێن پەیماننامەکەی هەڵوەشاندەوە و پەیماننامەی جەزائیری لەگەڵ شای ئێران لە 6ی ئازاری 1975 واژووکرد. کە تێیدا بەشێک لە شەگ العرب دا بە ئێران لە بەرامبەر کشانەوەی پاڵپشتی ئێران بۆ شۆڕشی کورد دوای هاتنی بۆ دەسەڵات لە 1979 پەیماننامەی جەزائیریشی هەڵوەشاندەوە ئەمەش بووە هۆی دەستپێکردنی شەڕی عێراق و ئێران لە 1980 ئەم شەڕە عێراقی لاواز کرد لە ڕووی ئابووری و سەربازییەوە ئەمەش وای لێکرد صدام حسێن هێرش بکاتە سەر کوێت لە 1990. د. مەهدی ئەمین گووتیشی، ئەم ڕووداوانە پەیوەندییان بە یەکەوە هەبوو و بوونە هەنگاوێک لە زنجیرەیەک ململانێ لە ناوچەکەدا پێویستە حکومەتەکانی عێراق و کوردستان لە ڕابردوو فێربن و کار بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز و جێگیر بکەن پێویستە عێراق ڕێز لە مافەکانی کورد بگرێت.
































































