ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ماڵپەڕی Ulric de Varens دەڵێت، هەندێک پێکهاتەی کیمیایی لە بۆن دەتوانێ کاردانەوەی خراپ دروست بکات، لەوانە هەستیاری و وروژاندنی پێست، سەرئێشە یان کێشەی هەناسەدان لە کەسانی هەستیار. ئەم مەترسیانە بە گوێرەی پێکهاتەی بۆن و هەستیاری تاکەکەسی هەر بەکارهێنەرێک دەگۆڕێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە هەندێک پێکهاتەی بۆن بە بەردەوامی ڕەخنەیان لێدەگیرێت بەهۆی کاریگەرییە تەندروستییەکانیان. لەنێو ئەو ماددانەی کە جێی مشتومڕن بریتین لە:
فتالاتێس: بەکاردەهێنرێن بۆ چاککردنەوەی بۆنەکان گومان دەکرێت هۆڕمۆنی ئەندرۆجین تێک بدات
فۆرمالدیهاید: ماددەیەکی پارێزەرە کە هەندێک جار هەیە لەنێو پێکهاتەی بۆنەکان، وەک ماددەی شێرپەنجەیی پۆلێن دەکرێت.
بێنزێن: توێنەرێکی کیمیاییا کە دەتوانێ بۆ ماوەیەکی درێژ ژەهراوی بێت.
لینالۆڵ و لیمۆنین: دەبنە هۆی وروژاندن یان کاردانەوەی هەستیاری
سناتیک مەسک: زۆرجار بۆ بۆنی درێژخایەن بەکار دەهێنرێت، دەتوانێت لە لەشدا کۆببێتەوە و سیستەمی هۆرمۆنەکان تێک بدات.

































































